کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەوانیی ئیلام

ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەوانیی ئیلام 2

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانیی ئیلام لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە جێبەجێ‌نەکردنی یاسای دابەشکردنی ڕاستەوخۆی حەقدەست و تۆمارنەکردنی ناوەکانیان، لەبەردەم پارێزگاریی ئیلام کۆبوونەوە و داوای ڕوونکردنەوەی دۆخی پیشەییی خۆیان کرد.

کرێکارانی ناڕازی داوایان کرد چارەنووسی پیشەیییان یەکلا بکرێتەوە و بڕیارە فەرمییە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ بکرێن. ئەم ناڕەزایەتییە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە جێبەجێ‌نەکردنی بڕیارەکان و کێشەکانی پەیوەندیدار بە مووچە و دۆخی دامەزراندن، نیگەرانیی کرێکارانی شارەوانیی ئیلامی لێکەوتووەتەوە.