کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆتاییهاتن بە مانگرتنی موختار ئالبۆشۆکە لە گرتووخانەی ئەراک

کۆتاییهاتن بە مانگرتنی موختار ئالبۆشۆکە لە گرتووخانەی ئەراک 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی ڕابردوو “موختار ئالبۆشۆکە“، بەندکراوی سیاسیی ڕاگیراو لە گرتووخانەی ئەراک، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

ئەم بەندکراوە پاش نزیکەی سێ هەفتە مانگرتن، بە هۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستی و بەڵێنی بەرپرسانی گرتووخانەکە بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو داوای گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی ئەهواز کردبوو و پێشتریش چەندین جار داواکاریی پێشکەش کردبوو، بەڵام داخوازییەکەی جێبەجێ نەکرابوو؛ لە بەرامبەردا ناوبراو دوو جار دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.