بەپێی دوایین زانیارییەکان، نزیکەی ٣٥٠ کرێکاری بەشی ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی پاشماوەکانی شارەوانیی تاران، دوای ماوەیەک لە دوورخستنەوە و لێپرسینەوەی زارەکی، لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر هەواڵی نادیاریی چارەنووس و لێپرسینەوەی زارەکی لە نزیکەی ٣٠٠ کرێکاری ئۆپەراسیۆنی ئەو ڕێکخراوە بڵاو کرابووەوە. شایانی باسە ئەو کرێکارانە خاوەنی ٢ تا ١٨ ساڵ ئەزموونی کار بوون و لە ماوەی قەیرانەکەدا بەبێ مووچە و دەرماڵە بەردەوام بوون لە سەر کارەکانیان.
