کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

١٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون و نادیاریی چارەنووسی ٥ کەژەوان لە شاری سەقز

١٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون و نادیاریی چارەنووسی ٥ کەژەوان لە شاری سەقز

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ٥ کەژەوان لە شاری سەقز، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی: «محەممەد حەکیم‌پوور»، «مستەفا قادری»، «محەممەدساڵح حوسێنی»، «حوسێن عەبدوڵڵاهی» و «خالید ڕەحیمی»، بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەزبەر، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچ کران. ئەو کەسانە لە کاتی دەستبەسەرکردنیانەوە تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێکیان نییە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیشیان بێبەش کراون.