بە پێی ڕاپۆرتەکان، نزیک لە 7 مانگە کە حەقدەستی پەرەستاران بە گشتی لە ئێران دواخراوە.
بە پێی زانیارییەکان دواخستنی حەقدەستی پەرەستاران لە هەندێک لە شارەکان گەیشتووە بە سەرەوەی 7 مانگیش و سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی پەرەستاران لە چەند شار، هێشتا حەقدەستەکانیان پێ نەدراوە.
شایانی باسە کە کەمبوونی هێز لە نەخوشخانەکان بووەتە هۆی گوشاری کاری بۆسەر پەرەستارانی شاغڵ بە جۆرێک کە سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی پەرەستارانی ئێران 100 هەزار کەمتر لە ئاستی پەیویستن و ئەمەش بووەتە هۆی دروسبوونی کێشەیەکی دیکە بۆ ئەو پەرەستارانە.
