بەیانی رۆژی چوارشەممە 22ی ڕەزبەر، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک لە گرتووخانەی ناوەندی ئەراک جێبەجێ کرا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “میلاد ڕەوشەنی” تەمەن 31 ساڵ، باوکی منداڵێک و خەرکی پارێزگای ئەراک، کە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردابوو، رۆژی چوارشەممە حوکمەکەی لە گرتووخانەی ناوەندی ئەراک جێبەجێ کرا. شایانی باسە کە چەند هاووڵاتی دیکەش لە شاری تاران بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە بەڵام هەواڵە لە سێدارەدانیان تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، بڵاو نەبووە.
