کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن لە خواردنی کازم عەلینژاد لە گرتووخانەی ئێڤین

مانگرتن لە خواردنی کازم عەلینژاد لە گرتووخانەی ئێڤین 2

بە پێی زانیارییەکان، “کازم عەلینژاد” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە گرتووخانەی ئێڤین، دژ بە بایەخ نەدانی بەرپرسان بە دۆخی تەندروسی و دابین نەکردنی پێداویستییەکان بۆ دەرمانی نەخوشییەکەی مانی لە خواردن گرتووە.

ناوبراو لە رۆژی هەینی 24ی ڕەزبەرەوە مانگرتنەکەی دەسپێکردووە. پەیوەستە کە بگوترێ ئەو بەندکراوە تووشی چەند جۆری نەخوشی سەخت وەک نەخوشییە قەلبییەکان بووە. بەڵام سەرەڕای ئەمانە ناجێگری دۆخی تەندروستی ئەو هاووڵاتییە، بەرپرسانی گرتووخانەی ئێڤین دەرمانە پەیویستەکانیان بۆ دابین نەکردووە و بە گشنی لە مافی دەرمان بێبەشیان کردووە.