کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی بەشی کەشی سەوزی شارەداری لیک

ناڕەزایەتی کرێکارانی بەشی کەشی سەوزی شارەداری لیک 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی بەشی کەشی سەوزی شارەداری لیک دژ بە دواخستنەوەی حەقدەست و خراپی دۆخی ژیانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بە وتەی ئەو کرێکارانە زیاتر لە 7 مانگە کە حقدەستەکانیان پێ نەدراوە و تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان ئەنجام نەدراوە.

کرێکارانی ناڕازی زیادیان کردووە کە بە هۆی ئەو قەیرانە ئابوورییە کە لە ئێراندا هەیە و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، چیتر توانای دابین کردنی پێداویستییەکانی بنەمالەکانیان نەماوە و لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین.