سیستەمی تەندروستیی ئێران بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕ، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و داڕمانی بەهای ڕیاڵ ڕووبەڕووی قەیرانی دەرمان بووەتەوە. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ئێستادا نزیکەی 800 جۆر دەرمان کەمییان هەیە کە 90 جۆریان دەرمانی ژیانبەخشن؛ هاوکات نرخی هەندێک دەرمانی سەرەکی تا ڕادەی 375 لەسەد بەرز بووەتەوە. هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە بەرپرسان کەمیی گشتگیر ڕەت دەکەنەوە، دەرمانسازانی سنە ئاماژە بە دەستنەکەوتنی دەرمانە گرینگەکانی وەک ئەنسۆلین و سیمبیکۆرت دەکەن. لەم پارێزگایەدا نرخی دەرمان بە تێکڕا زیاتر لە ١٠٠ لەسەد گران بووە. شایانی باسە کە ئەم دۆخە نەخوشەکانی کوردستان بە تایبەت شارە سنوورییەکان ناچار کردووە بۆ دابین کردنی دەرمان روولە یان شارە گەورەکان بکەن.
