رۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شارەداری ئەهواز دژ بە دواخستنی حەقدەست و کێشە مەعیشەتییەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.
کرێکارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حەقدەستەکان لەسەر کاتی دابین کراو و روونکردنەوەی دۆخی وەرگرتنی هێز و هەروەها دابین کردتی ئەمنییەتی شۆغلی بوون. ئەو کرێکارانە هەروەها لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە دۆخی ناجێگری ئابووری و خراپی دۆخی ژیانیان کرد و داوای چارەسەر کردنی کێشەکانیان بوون.
