فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئامریکا هاوکات لەگەڵ بڵاو کردنەوەی نوێترین ئاماری گەمارۆەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژیم توانای تەنانەت دابین کردنی مووچەی بەکرێگیراوەکانی خۆی نەماوە.
سێنتکام زیادی کرد کە لەم ماوەی ڕابردووەدا، ڕێگرییان بە گەیشتنی 25 مڵیارد دۆڵار پارە بە دەستی کۆماری ئیسلامی کردووە و لە لایەکی دیکەشەوە ڕێژەی هەناردە نەوتییەکانی بە سفر گەیشتووە. هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کرد کە ئامریکا دەستی بەسەر 350 دۆڵاری کۆماری ئیسلامی گرتووە و زۆرینەی پێگە ماڵییەکانی سپای پاسداران وەک پیشەسازییە قورسەکان لە گەمارۆ دراون.
