بەیانی رۆژی پێنجشەممە 23ی ڕەزبەر، بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە گرتووخانەی کەرەج بە هۆی بێبەش کرانی لە مافی دەرمان گیانی لە دەستدا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “بێهزاد ڕزوان مێهر“ ماوەی چەندین رۆژ بو کە دۆخی تەندروستی رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبوو بەڵام بەرپرسانی گرتووخانەکە سەرەڕای ئاگاداری سەبارەت بەم بابەتە، هیچ هەنگاوێکیان بۆ باشتر بوونی تەندروستی ئەو کەسە ئەنجام نەداوە و سەرئەنجام ناوبراو بەیانی رۆژی پێنجشەممە بە هۆی سەخت بوونی برینەکانی و ناجێگری دۆخی تەندروستی لە گرتووخانەی کەرەج گیانی لەدەستدا.
