بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی تاران و یەزد لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی دوروودرێژی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “فلۆرا سەمدانی” شاروومەندی بەهایی و خەڵکی پارێزگای یەزد، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای یەزدەوە بە تۆمەتی تەبلێغ بۆ ئایینی بەهایی و دژایەتی لەگەڵ ئایینی ئیسلام، حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها مێردەکەی “ئەحمەد جەعفەری نەعیمی” بە هەمان تۆمەت حوکمی 6 مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. لە لایەکی دیکەوە “عەلیڕەزا مەلک زادە” بەندکراوی سیاسی و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی کاتی شەڕی 40 رۆژە، لە لایەن دادگای شاری تارانەوە بە تۆمەتی ناردنی وێنە بۆ وڵاتە دژبەرەکانی ڕژیم حوکمی 15 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
