کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێک لە سەر هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ڕژیم لە چەند شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕاپۆرتێک لە سەر هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ڕژیم لە

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشە هاوبەشەکان بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەک لە ناوەند و بنکە سەربازییەکان لە چەند شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرانە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، لە شاری بانە چەندین تەقینەوە بیستراوە و بنکەی سپای پاسداران و پادگانی ئەرتەش لە ناوچەی ساڵح ئاباد بەر هێرش کەوتوون. شایەتحاڵان دەڵێن لە ماوەیەکی کەمدا نزیکەی ١٠ تەقینەوە تۆمار کراوە و دوکەڵی چڕ بەشێک لە ئاسمانی شاری داپۆشیوە. هەروەها لە سنە بنکەی سەرەکی هێزی ئینتزامی لە مەیدانی ١٢ی فەروەردین و بنکەیەکی سەربازی لە گەڕەکی قشلاق بە مووشەک کرانە ئامانج. لە سەردەشتیش ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە ئیتلاعات و سپای پاسداران بەر هێرش کەوتوون و دوای ڕووداوەکان هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ناوچەکە بڵاو بوونەتەوە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان لە شاری مەهاباد هەشت مووشەک لە بنکەی «ئیمام سەجاد»ی سپای پاسداران کەوتوونەتە خوارەوە و ئەم بنکە سەربازییە کراوەتە ئامانج.