بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان (PAK) لە هەرێمی کوردستان بەر هێرشی درۆنیی کۆماری ئیسلامی کەوتوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم هێرشانە بە بەکارهێنانی درۆنی خۆکوژ ئەنجام دراون و ئامانجیان پێگە و بارەگاکانی ئەم حیزبە بووە. سەرچاوەکان دەڵێن کە هێرشەکان لە چەند شوێنێکدا ڕوویان داوە و دوای ڕووداوەکان هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری ناوچەکان بڵاو بوونەتەوە. شایانی باسە کە تا ئێستا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام ئەم هێرشە دووبارە هەوڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدات بۆ درێژەدان بە هێرش بۆ سەر حیزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان.
