بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سپای پاسداران شەوی سێشەممە هێرشێکی مووشەکیی بۆ سەر کەمپی “ئازادی” لە دەڤەری کۆیە ئەنجام داوە، شوێنێک کە بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لێ نیشتەجێن.
بەپێی زانیارییەکان، مووشەکەکان بەشی تەندروستیی کەمپەکەیان کردووەتە ئامانج و دوای تەقینەوەکان دوکەڵ لە ناوچەکە بەرز بووەتەوە. بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون ژمارەیەک لە بیناکانی ئەو کەمپە زیانیان پێ گەیشتوون، بەڵام هێشتا سەبارەت بە زیانی گیانی بنەماڵەی پێشمەرگەکان بەیاننامەیاک بڵاونەکراوەتەوە.
