کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشێکی درۆنیی بۆ سەر ناوچەی ڕزگاری لە سلێمانی

هێرشێکی درۆنیی بۆ سەر ناوچەی ڕزگاری لە سلێمانی 1

 

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ناوچەی ڕزگاری لە شاری سلێمانی بەر هێرشێکی درۆنیی کەوتووە و بۆ ماوەیەکی زۆر ئاگر لە شوێنی ڕووداوەکە بەرز بووەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن کە درۆنەکە شوێنێکی نزیک بە بارەگای پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ناوچەکەدا کردووەتە ئامانج. هەروەها دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری شوێنەکە بڵاو بوونەتەوە و هاتوچۆ لە هەندێک ڕێگا سنووردار کراوە. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەبارەی زیانەکان یان ئەگەری قوربانییەکان بڵاو نەکراوەتەوە.