کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چڕبوونەوەی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی کوردستان

چڕبوونەوەی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی 1

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی شەپۆلی هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەک لە بنکە سەربازی و ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرانە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەمە، بنکەی سپای پاسداران لە گوندی دزلێی سەر بە سەوڵاوا کەوتووەتە بە هێرش. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ئەم بۆردومانەدا لانیکەم ١٥ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و هاووڵاتییەک بە ناوی شاهۆ بەهرامی، کە لە ناوچەکە بووە، گیانی لەدەستداوە. هاوکات، ستادی فەرماندەیی هێزی ئینتیزامی و ناوەندی پەیوەندیدار بە ئیتیلاعات لە شاری پیرانشار کراوەتە ئامانج. بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەرزەی تەقینەوەکان لە بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری هەست پێکراوە و هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەکە بڵاوبوونەتەوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ناوەندە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوان و ئاستی زیانەکان بڵاو نەکردووەتەوە.