کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی لە مەریوان و شنۆ

ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی لە مەریوان و شنۆ 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک لە زیندانیانی شارەکانی مەریوان و شنۆ ئازاد کراون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە زیندانی ناوەندیی مەریوان، بێ ئەوەی ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بدرێت، دروازەی زیندان کراوەتەوە و ژمارەیەک لە زیندانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون. هەروەها لە زیندانی شنۆ لە کۆی ٨٤ زیندانی، ٥٨ کەس یان ئازاد کراون یان مەرەخەسییان پێ دراوە و هەندێکی دیکەیان بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم گۆڕانکارییە لە بارودۆخی زیندانەکاندا پاش بۆمبارانی ناوچەکانی دەوروبەری ئەم شارانە ڕوویداوە