کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی دووبارەی سپای پاسداران بۆ سەر حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی دووبارەی سپای پاسداران بۆ سەر حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی چەند پەهباد و مووشەک، هێرشێکی ئاراستەی کەمپیئازادیسەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیەی لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ناوەندێکی درمانیی ناو کەمپەکەش کرایە ئامانج و ئەندامێک لە کادری درمانی بریندار بووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە بە سێ پەهباد و یەک مووشەک ئەنجام دراوە و زیانی ماددی بە بەشێک لە شوێنەکانی کەمپ گەیشتووە. ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان نەک تەنیا لە ئێران، بەڵکوو لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرزتر بووەتەوە و ئەگەری هەیە پەلامارەکانی کۆماری ئیسلامی جەنایەتکار بۆ سەر وڵاتانی دیکە پەرە بستێنێت