کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پەهبادیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە

هێرشی پەهبادیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەی حیزبی دیموکراتی کوردست

 

 

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەیانی یەکشەممە هێرشێکی پەهبادی ئاراستەی یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە لە هەرێمی کوردستان کرد.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، دوو پەهبادی ئینتحاری ئاراستەی کەمپەکە کرابوون، بەڵام لە ئاسماندا کەوتونەتە خوارەوە و هێرشەکە هیچ قوربانییەکی گیانی لێنەکەوتووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هێرشە دووبارەکردنەوەی سیاسەتی مووشەکی و پەهبادیی ڕژیم دژی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە. هاوکات ناوچەکە پاش ڕووداوەکە لە ژێر چاودێریی ئەمنییەتی تەواودایە و هێزە پەیوەندیدارەکان لە شوێنەکە بڵاوبوونەتەوە