بەپێی دوایین زانیارییەکان، “فوئاد فەتحی” خەڵکی شاری سنە و بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، پاش ١٣ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
ناوبراو ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، بە هۆی گواستنەوەی بەندکراوانی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سالۆنی ٤ لە بەندی ٧ی زیندانی ئێڤین، کە شوێنی ڕاگرتنی زیندانیانی سیاسییە، مانی لە خواردن گرت و سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی بەرپرسانی زیندان بۆ کۆتایی هێنانی مانگرتنەکەی، تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی نەهێنا. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٢ هەتاوی، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگا ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتی قازی ئەفشاری، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
