به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شارستانی بۆكان و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌و دوو شارومه‌نده به ناوه‌كانی “ڕه‌ئووف شێخ مه‌عروفی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و “محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، پاش سێ ساڵ به‌ندكران له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “موحاربه” و “فساد فی العرض“، حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و دوو شارومه‌نده له ساڵانی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر دراون و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره.
