کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی مه‌لكشاهی و دیوانده‌ره‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی مه‌لكشاهی و دیوانده‌ره‌

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌لكشاهی ئیلام و دیوانده‌ره‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌ك به‌ ناویسه‌باح كه‌ریمیخه‌ڵكی شاریمه‌لكشاهیسه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام، له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌مه‌، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی دیوانده‌ره‌ به‌ ناویزانیار عه‌باسی، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دیار نییه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.