ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمە، نزیکەی ١٥٠ کرێکاری شێرکهتی ئاو و ئاوەڕووی چوار لە پارێزگای ئیلام، بەهۆی دواخستنی بەردەوامی موچە و مەزایاکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی وتەی ئەم کرێکارانە، لە سێ ساڵی ڕابردووەوە حهقدهستهكانیان به رێكوپێكی پێنهدراوه. ئەوان دەڵێن موچەی کارمەندانی فەرمی و گرێبەستی ڕاستەوخۆی ئاو و ئاوەڕوو لە نێوان ٢٧ی مانگ تا کۆتایی مانگ بەکاتی خۆی وەردەگیرێت، بەڵام حهقدهستی کرێکارانی شێرکهتی بهردهوام دوا دهكهوێت. کرێکاران هەروەها ناڕەزایەتییان لە نەدانی مزایای عورفی دەربڕی و وتیان لە ناو کۆمپانیاکەدا نزیکەی ١٥٠ کەس وەک چاککەرەوە، خزمەتگوزار، کۆنتۆرنوس و پۆستەکانی دیکە لە بەش و گوندە جیاوازەکان کاردەکەن، بەڵام داواکارییەکانی ساڵی پێشوو و بەشێک لە جێژنانهیان هێشتا پێ نەدراوە.
