به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و شارومه‌نده به ناوی “سوهراب به‌هرامی” ڕێكه‌وتی ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.
