ڕۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و قوتابیانی گوندی “هه‌شه‌مێز” سه‌ر به پارێزگای سنه، به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك ڕۆژی جیهانی زمانی دایكیان پیرۆز كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه به خوێندنی سروود و هه‌روه‌ها له‌به‌ر كردنی جلوبه‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی، ڕۆژی زمانی دایكیان پیرۆز كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه زمان پێناسه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه و پێویسته بپارێزرێت.
