کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی كرێكاری 2

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به‌ دوو مانگ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی كرێكاری و سنفی خه‌ڵكی شاری سنه‌، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویعه‌بدوڵڵا خانیته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ركان، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ندكراوه‌، ناوبراو له‌ مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته‌ پاڵی زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.