کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شاباد 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاریشابادسه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و شارومه‌نده‌ به‌ ناویعه‌زیز ئیسماعیلیبه‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.