له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی خۆڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه مه‌ترسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ دژ به ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له ئارادایه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، “ئیلهام ئه‌حمه‌د” له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌وته كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتیی سووریا هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراون و له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كرانیان له ڕۆژانی داهاتوودا، ئه‌گه‌ری هه‌یه دیسان هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه. هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵسوكه‌وتی دوژمنكارانه‌ی هه‌ندێك له گروپه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت، ڕێگری له به ئامانج گه‌یشتنی ڕێككه‌وتننامه‌كه ده‌كات و پێویسته ده‌وڵه‌تی شام هه‌نگاوێكی جددی هه‌ڵگرێت.
