به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٩ ڕۆژ له ده‌ستپێكردنی مانگرتنی فوئاد فه‌تحی له خواردن، هێشتا به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین وڵامی داخوازییه‌كانی ناده‌نه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسی به‌ندی حه‌وته‌می زیندانی ئێڤین پاش چه‌ند ڕۆژ له ده‌ستپێكردنی مانگرتنی ئه‌و هاووڵاتییه له خواردن، داوای لێ كردووه كه واز له مانگرتنه‌كه‌ی بهێنێت، به‌ڵام هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانی و‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت گوشاری به‌رپرسانی زیندان بۆ سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه به‌رزتر بووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه “فوئاد فه‌تحی” ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ به هۆی گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ساڵۆنی ٤ له به‌ندی حه‌وته‌می زیندانی ئێڤین و هه‌روه‌ها هێرشیان بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی، مانی له خواردن گرتووه و خوازیای پێداچوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندان به سه‌ر داخوازییه‌كانی به‌ندكراوانی سیاسی بووه.
