شه‌وی ڕابردوو، هاووڵاتییان له شاره‌كانی ئاودانان و مورموری، دژ به سه‌ركوتی به‌ربڵاوی هاووڵاتیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، دانیشتوانی شاری ئاودانانی ئیلام بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “یه‌عقوب محه‌ممه‌دی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو بوون. هاوكات خه‌ڵك له شارستانی مورموری سه‌ر به پارێزگای ئیلام، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی ئاودانان، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی و به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی له ناوچه جیاوازه‌كان، خوازیاری ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بوون.
