له ڕۆژانی ڕابردوودا، له درێژه‌ی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
بەپێی سەرچاوەكانی هه‌واڵ، “دانیال دانیالی” خەڵکی شارستانی ئاودانان و میلاد تەبڕایی “خەڵکی شارستانی مەلەکشایی”، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. هەروەها عەلی زەینی‌وەند، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی دێهلوڕان، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ دەستبەسەر کراوە و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌اوڵه سه‌باره‌ت بۆ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
