کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نامەی مێحراب عەبدولاڵلە‌زادە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ و بێ تاوان ناسناندنی خۆی

نامەی میحراب عەبدولاڵلەزادە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ و بێ تاوان

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، “مێحراب عەبدولاڵلە‌زادە” زیندانیی سیاسیی کورد کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ژێر حوکمی سێدارەدایە، لە نامەیەکدا خۆی بە بێ‌تاوان ناساندووە و داوای گەیاندنی دەنگی به‌ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کردووە.

ناوبراو ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا له‌ لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ورمێ دەستبەسەر و به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌.ناوبرا لە نامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەرەتای دەستبەسەرکردنەوە لە ژێر گوشاری توند و ئازار و هەڕەشەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆره‌مڵێ کراوە و ئەو دانپێدانانە بوونه‌ته‌ بناغه‌ و هۆكاری حوکمی سێدارەكه‌ی. مێحراب عەبدولاڵلە‌زادە دەڵێت کە ماوەی ٤٢ مانگ لە ژێر حوکمی سێدارەدا ژیانی بەسەر بردووە و ئەو ماوەیە بۆ ئه‌و هه‌ر ڕۆژه‌و مردنێك بووه‌. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه کە هەر ساتێک چاوەڕێی بانگکردنییه‌ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی و ئەم بارودۆخە کاریگەرییەکی قورسی لەسەر دۆخی دەروونیی داناوه‌.