لە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، چوار منداڵ لە شارەکانی دەرەشار، ئاسماناو و دێهلوران سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، ئەمیر عەلی لوتفی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، خەڵکی دەرەشار و عەلیرەزا نەزەری ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خەڵکی ئاسماناو، دەستبەسەر کراون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئەمیر عەلی لوتفی دوای دەستبەسەرکران بۆ کانونی ئیسلاح و تەربیەتی ئیلام ڕاگوێزراوە، بەڵام شوێنی ڕاگرتن و دۆخی عەلیرەزا نەزەری هێشتا ڕوون نییە. هەروەها لە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ڕێبەندان، دوو منداڵی دیکە بە ناوەکانی محەممەد پیری ١٧ ساڵە و خەڵکی دێهلوران و محەممەد جەواد زەینیوەند ١٤ ساڵە، خەڵکی دەرەشار، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كانیان، هێشتا زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
