له ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ بەردەوامی شه‌پۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد، ٨ لاوی کورد لە چەند شارێکی پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانی ڕژیمەوە دەستبەسەر كراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو ٨ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “پەژمان ئه‌سڵ مه‌رز، محەممەدجواد زه‌ینی وه‌ند، میلا‌د ته‌به‌رایی، مەجید پوڕه‌نگ، محەممەد پیری، عەلی زه‌ینی وه‌ند، ئارمین پیرانی و ڕوحوڵڵا شه‌یخی“، لە شارەکانی ده‌ڕه‌شه‌هر، مەلکشاهی، سه‌راوڵه، دێهلوران، مورموری و ئاودانان دەستبەسەر کراون. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستبەسەرکرانی ئەو لاوانە بە شێوەیەکی سه‌ره‌ڕویانه و بە بێ بەڵگەی قەزایی ئەنجام دراوە و تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان، لە بەردەستدا نییە.
