کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی لاوێكی خه‌ڵكی شاری كرماشان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی لاوێكی خه‌ڵكی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش تێپەڕبوونی زیاتر له‌ ٤٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیسرووش کەرەمی، لاوێکی کوردی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی تەندروستی لە بەردەستدا نییە.

ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو ئێوارەی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی و لە لوتکەی ڕاپەڕینی جەماوەریی مانگی بەفرانباردا، لە گەڕەکیمەسكەنی کرماشان، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بنەماڵەکەی لە ماوەی ئەم ٤٣ ڕۆژەدا هەموو هەوڵێکیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ڕۆڵەکەیان بێ وەڵام ماوەتەوە و تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە، هیچ ناوەندێکی فەرمی بەرپرسیارێتیی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نەگرتووەتە ئەستۆ.