کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی مانگرتنی دوکانداران لە چەندین شاری کوردستان و ئێران

بەردەوامی مانگرتنی دوکانداران لە چەندین شاری کوردستان و ئێران 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی خوێنداران و کانونە سنفییەکان لە ئێران، دوکانداران لە چەندین شاری کوردستان و ئێران، لە دووهەمین ڕۆژدا دوکانەکانیان داخست.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، خەڵکی ناڕازی لە شارەکانی ئاودانان، سەراوڵە، قەزوین، تەورێز، شیراز، کەرەج، ئیسفەهان و چەندین شاری دیکە، سەرەڕای داخستنی دوکانەکانیان، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوامن لە ناڕەزایەتی دژ بە سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی و تا کاتی سزادانی بەشداربووانی جەنایەتەکانی ڕژیم دژ بە خەڵک، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.