شه‌وی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له شاری ئابدانان خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، خوازیاری ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران و به‌شداربووانی جهنایهتهكان دژ به خه‌ڵكی ناڕازی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، هێڵی ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه داخرا و ئه‌گه‌ری هه‌یه دیسان سه‌ركوتێكی دڕندانه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
