ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ژمارەیەک مووشەك هاوێژ و بارهەڵگری سەربازی لە مەیدانی پادگانی سنەوه بەرەو ڕێگای مەریوان، سەقز و كرماشان ڕاگوێزراون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هێرشی كتوپڕی ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له زۆربه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان، ڕژیم ئاماده‌كارییه‌كی زۆر ده‌كات و ته‌نانه‌ت له شاره ناوه‌ندییه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان كردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی حكومه‌ت چه‌ندین جار جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه دانوستانه‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌گه‌ری هێرشی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی زۆر كه‌مه.
