کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی شارومەندێکی خەڵکی شاری مەریوان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی شارومەندێکی خەڵکی شاری

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان لە سەره‌تای مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە دەستبەسەر و هێشتا سەبارەت بە هۆكاری بەندکرانی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناویکامیاب کەریمی، وێڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ و نیو لە دەستبەسەر کرانی، هێشتا ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی ڕوون نەکراوەتەوە و هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.