کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان 1

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی یگان ویژه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ به‌ چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی سه‌ربازییه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویپه‌رویز به‌نگینیو به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و هه‌روه‌ها به‌وئه‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته‌ پاڵی زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.