به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئیلام، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له به‌نده‌رعه‌باس، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا گیانی به‌ختكردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و شارومه‌نده به ناوی “نیما جه‌عفه‌ری” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “سه‌رته‌نگ” سه‌ر به ناوچه‌ی ئه‌یوان، ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ڕاگوێزراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی به‌نده‌رعه‌باس په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه گرتووه و پێیان ڕاگه‌یاندوون به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان سه‌ردانی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن.
