له ڕۆژانی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌پوۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییان له كوردستان، پزیشكێكی ددانی خه‌ڵكی شاری شنۆ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ڕێبێن مه‌ولوودی” ڕێكه‌وتی ١١ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٢ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
