به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدوڵڵا خانی” چالاكی سنفی خه‌ڵكی شاری سنه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٥ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو ڕێكه‌وتی ٦ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه له كاتێكدا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه كه پێویستی به‌رده‌وامی به ده‌رمان و پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی هه‌یه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم نه‌ك ته‌نیا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌شیان كردووه، به‌ڵكوو له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كاندایه.
