به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، “ئیبراهیم ڕوسته‌می” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری كامیاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٣٢ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانگرتنی گشتی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.
