به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك مانگ له ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، هێشتا به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سه‌ركوت بۆ شاره‌كانی كوردستان.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی كه‌شی توندی ئه‌منی و میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتی به ناوه‌كانی “فه‌ردین سه‌یده، ئه‌دیب ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، محه‌ممه‌د مه‌هدی به‌رلاك، عه‌لی نامیزاد و بێهزاد عه‌بدی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاره‌كانی “سنه، لومار، ئیلام، میاندواو و پیرانشار” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه هاوكات له‌گه‌ڵ گوشاره‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر به‌ندكراوان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مافی مرۆڤ، ژینگه‌پارێزان، پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری و هه‌روه‌ها موعه‌لیمان، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.
