ڕۆژی ڕابردوو، ته‌رمی “ڕوبینا ئه‌مینیان” یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له شاری كرماشان، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ئه‌سپه‌رده كرا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕێوه‌ڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی گوندی “وه‌یس قه‌ره‌نی” سه‌ر به شارستانی نۆدشه و هه‌روه‌ها شار و شارۆچكه‌كانی دیكه له كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد و په‌یوه‌ست به كاروانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بوو.
