له ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆمه‌ڵیک له لایه‌نگران و دۆستان و هەڵسووڕاوانی کۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، ڕێزیان له ٢٦ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەبات و تێکۆشانی کۆمه‌ڵە گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، لایه‌نگه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت له شاری سنه و هه‌روه‌ها دانانی ئاڵای سووری كۆمه‌ڵه له سه‌ر چیای ئاویه‌ر، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌رده‌وام ئه‌بن له پاڵپشتی چینی چه‌وساوه و سته‌ملێكراوی كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕێبازه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌مێننه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه.
