به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز پاش زیاتر له ٤٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركران، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو شارومه‌نده به ناوه‌كانی “حامید نه‌باتی و مسته‌فا میسری“، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كران. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه تا كاتی ئازاد كرانیان، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون.
